رووداو دیجیتاڵ
چەکدارێک هێرشی کردە سەر بنکەی پۆلیسی بەندەر لێنگە لە باشووری ئێران، لەئەنجامدا بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی شارەکە کوژرا.
قایمقامی شاری بەندەر لێنگە ئەمشەو (شەممە، 28-12-2024) رایگەیاند "موجتەبا شەهیدی تەختی، بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی بەندەر لێنگە گیانی لەدەستدا و پاسەوانێکی بریندارە."
هەروەها داواکاری گشتیی پارێزگای هۆرمۆزگان لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند "هێرشەکە تیرۆریستی بووە و هێرشکارەکە کوژراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ