رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی کورد لە پاڵەوانێتیی کاراتی لە تاران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتیی کاراتی رۆژی هەینی، 27ی کانوونی یەکەمی 2024 لە تاران بەڕێوەچوو و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی هاوڕێ نیعمەتی لە کێشی 60 کیلۆگرام پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هاوڕێ نیعمەتی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیکەی 14 ساڵەکاراتی دەکات و زیاتر لە 50 مەدالیای لە سەر ئاستی ئێران، ئاسیا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەدەستهێناوە.
هاوڕێ خەڵکی شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە پاڵەوانێتییەکەدا توانی لە بەشی کێبڕکێ پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و بەو جۆرەش لە پاڵەوانێتی ئاسیادا بەشداری دەکات کە بڕیارە لە جۆرجیا بەڕێوەبچێت.
پاڵەوانێتیی کاراتی لەسەر ئاستی ئێران بە بەشداریی 60 یاریزان لە رەگەزی نێر بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ