هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دوو کاژێری دیکە درێژکرایەوە

28-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەمێک لەمەوبەر، کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ماوەی دوو کاژێری دیکە و تاوەکو کاژێر 00:00 بە کاتی تاران (کاژێر 23:30 بە کاتی هەولێر) درێژکرایەوە.
 
پێشتر لە کاژێر 18:00 تاوەکو 20:00، دواتر لە 20:00 تاوەکو 22:00 بە کاتی تاران درێژکرابووەوە.
 
لە کاژێر 08:00ـی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی ئێرانی کراونەتەوە، بڕیاربوو کاژێر 18:00 بە کاتی تاران دابخرێن، بەڵام وادەکە درێژکرایەوە.
 
بەپێی دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران، لەو هەڵبژاردنەدا 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 58 هەزار و 640 بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان دانراون؛ هەروەها لە دەرەوەی وڵاتیش، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی 344 بنکە دەنگ بدەن.
 
لە 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێراندا، چوار بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە رکابەری دەکەن؛ سەعید جەلیلی، محەممەدباقر قالیباف، مستەفا پوورمحەممەدی کە بەربژێری نەریتخوازەکانن و مەسعود پزیشکیانیش، کە تاکە بەربژێری ریفۆرمخوازەکانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە