رووداو - هەولێر
بانگەشەکانی قۆناخی دووەمی خولی دەیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کۆتایی هات و لەکاژێر 8ی سبەی هەینییەوە، هەڵبژاردن دەستپێدەکات و تاوەکو 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردن کە 26ی شوبات بەڕێوەچوو، لەکۆی 290 کورسی پەرلەمان، چارەنووسی 222 کورسی یەکلایی بووەوە و رۆژی هەینی 29-4-2016 ئەنجامی 68 کورسی دیکە دیاریدەکرێت.
17ملیۆن کەس دەتوانن لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداربن. دەنگدەران دەتوانن تەنیا لەو بازنەیە دەنگ بدەن کە لە قۆناخی یەکەمدا دەنگیان لێیداوە، بەڵام ئەو کەسانەی کە لە قۆناخی یەکەمدا دەنگیان نەداوە، دەتوانن بە دڵخوازی خۆیان لە هەر بازنەیەک کە بیانەوێت دەنگ بدەن.
هەڵبژاردنی قۆناخی دووەمی پەرلەمان لە هەر پێنج پارێزگای لۆڕستان، ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت، گرینگترین بازنەش بەلای کوردەوە، بازنەی هەڵبژاردنی شاری ورمێیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ