گالەری

28-04-2016
14 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان

هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە مەریوان بە گەرموگوڕی بەڕێوەچوو و رکابەری لەنێوان مەنسوور مورادی و ئومید کەریمانە بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی پەرلەمانی ئێران بۆ مەریوان.


ئومید کەریمیان لەلایەن ریفۆرمخوازانەوە پشتیوانی دەکرێت و عەبدوڵڵا سوهرابی و ئیقبال موحەممەدی پەرلەمانتارانی پێشووی مەریوان کە ناوبانگێکیان لەنێو خەڵکی ئەو شارەدا هەیە و شایستەیی هەردووکیان بۆ پەرلەمان رەتکراوەتەوە، پاڵپشتی لە مەنسوور مورادی دەکەن و ئەوان خۆیان بە ریفۆرمخوازی راستەقینە دەزانن.

قۆناخی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لەو شارانەی کە لە قۆناخی یەکەم نوێنەرەکانیان یەکلایی نەبووە و هیچکام لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا، لە رۆژی هەینی 29-4-2016 بەڕێوە دەچێت.