لە شاری یەزد بەهۆی تەقینی گازی ماڵان سێ کەس گیانیان لەدەستدا

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری یەزد لە نێوەڕاستی ئێران، بەهۆی تەقینی سیستمی گازی ماڵان و ئاگرکەوتنەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.
 
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، نزیکەی کاژێر دووی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، سیستمی گازی ماڵێک لە شەقامی کاشانیی شاری یەزد لە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە تەقییەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە ماڵەکە کەوتەوە.
 
فەرمانگەی فریاکەوتنی یەزد لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و شەش کەسیش بریندار بوون کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە نێو بریندارانی رووداوەکەدا سێ منداڵ هەن، تەمەنیان لە نێوان چوار تاوەکو 15 ساڵانە.
 
فەرمانگەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بریندارانی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شەهید سدوقی و شەهیدانی میحرابی شارەکە گوێزرانەوە و ئێستا چارەسەر وەردەگرن.
 
هێزەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانیی شاری یەزد گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە