لە ئیلام بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵێک، کەسێک گیانی لەدەستدا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ 

گەنجێک لە گوندی چغاوپوکەی سەر بە پارێزگەی ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، رووداوەکە کاژێر 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوار شەممە 27/11/2024)، روویداوە. 
 
رووداوەکە بەهۆی کونبوونی بۆریی گازی ناوچەکە بووە، لە ئەنجامدا سیستمی گازی ماڵەکە تەقیوەتەوە و گەنجێکی 25 ساڵە گیانی لەدەستداوە. 
 
دانیشتوویێکی گوندەکە گوتی، لەو کاتەدا تەنیا ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە ماڵەوە بووە. برینی گەنجەکە زۆر سەخت بووە و بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریشی لیکەوتوەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە