پزیشکیان سەردانی قەتەر دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی رێکخراوی گفتوگۆی هاوکاریی ئاسیا سەردانی قەتەر دەکات.
 
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، بڕیارە کۆبوونەوەی لووتکەی رێکخراوی گفتوگۆی هاوکاریی ئاسیا رۆژانی 30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەم لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەبچێت و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریی لەو کۆبوونەوەیە سەردانی قەتەر دەکات. 
 
رێکخراوی گفتوگۆی هاوکاریی ئاسیا ناسراو بە ئەی سی دی لە 35 وڵاتی ئاسیایی پێکدێت و 22 ساڵە دامەزراوە، ئامانجی بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ئەندامە بە ئامانجی جێبەجێکردنی پرۆژە و بەرنامەی جۆراوجۆری هاوکاری لە بواری ئابووری و کولتووری.
 
چین، رووسیا، هیندستان، ژاپۆن، کوریای باشوور، ئیندۆنیزیا، مالیزیا، ئێران، تورکیا، پاکستان و سعودیە لە ئەندامە دیارەکانی رێکخراوەکەن.
 
لە تشرینی یەکەمی 2023ـەوە ئێران سەرۆکایەتی رێکخراوەکە دەکات. 
 
نۆزدەیەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی گفتوگۆی هاوکاریی ئاسیا سەرەتای هاوینی ئەم ساڵ لە تاران بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە