ئێران زیاتر لە 220 هەزار پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن تەرخان دەکات

27-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی ئێران دەڵێت، زیاتر لە 220 هەزار پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران ئەرکدار دەبن، کە پێشتر راهێنانی تایبەتیان پێکراوە.
 
سەعید مونتەزیرمەهدی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 220 هەزار کەس لە هێزەکانی پۆلیس و دەزگە ئەمنییەکانی دیکە، بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران ئەرکدار کراون، کە نزیکەی 190 هەزار کەسیان لە بنکەکانی دەنگدان ئامادە دەبن و تاوەکو کۆتایی پرۆسەکە، ئاسایشی هەڵبژاردن دەپارێزن.
 
سەعید مونتەزیرمەهدی گوتی، ئامادەکارییەکان لە سەرانسەری ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن تەواوکراون و جگە لە هێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی بەسیجیش لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە هاوکار دەبن.
 
بڕیارە رۆژی 28-06-2024، 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران بەڕێوەبچێت، کە بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە، پێنج بەربژێر رکابەری دەکەن؛ سەعید جەلیلی، محەممەدباقر قالیباف، عەلیڕەزا زاکانی، مستەفا پوورمحەممەدی بەربژێری نەریتخوازەکانن و مەسعوود پزیشکیانیش تاکە بەربژێری ریفۆرمخوازەکانە.
 
تائێستا پێشبینی و راپرسییەکان زیاتر بە ئاراستەی بردنەوەی پزیشکییان، جەلیلی و قالیبافن. لە سەرەتای کەمپەینی بانگەشەکانی 14ـەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە، رکابەریی تووند و نزیک لە نێوان ئەو سێ بەربژێرەدا هەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە