تەندروستیی ئێران: لە 24 کاژێری رابردوو حەوت کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
رووداو - هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوو حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و تەواوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوونەتە 26 کەس.
کیانووش جەهانپوور، وەزیری تەندروستی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، 106 کەیسی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 245 کەس.
رۆژی سێشەممە ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. دوای ئەویش سیاسییەکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوو کە ناوی موجتەبا زولنوورە و پەرلەمانتاری شاری قومە لە پەرلەمانی ئێران.
وەزیری تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج تاقیگەی دیکە بۆ پشکنینی ڤایرۆسەکە کراونەتەوە.
بە گوتەی جەهانپوور، سێ کەیسی دیکە لە لوڕستان، دوو کەیس لە کرماشان و کەیسێک لە سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراون.