میدیای ئێران: لە شاری بەندەرعەباس تەقینەوەیەکی گەورە روویدا

26-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران، تەقینەوەیەک روویدا و کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاکەش دەڵێت، هۆکارەکەی دیار نییە.
 
کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای هورموزگان لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا رایگەیاند: "چەند خولەکێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شەهید رەجایی روویدا، بەڵام هیشتا هۆکارەکەی دیارنییە."

 

بە پێی میدیای ئێران، تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و تاوەکو چەند کیلۆمەتر دوورتر لە شاری بەندەرعەباس دەنگەکەی بیستراوە.

 

 
 
میدیای ئێران دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەوە، زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێل و باڵەخانەکانی نزیک لە شوێنی تەقینەوکە کەوتووە.
 
لە میدیای ئێران زانیاری جیاواز لەبارەی رووداوەکە بڵاودەکرێتەوە، بەشێک لە میدیاکان دەڵێن، تەقینەوە لە باڵەخانەیەکی ئیداری بەندەری شەهید رەجایی شاری بەندەرعەباس روویداوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکارەکەی بکەن. بەشێکی دیکەشیان رایانگەیاندووە، ئاگرکەوتنەوە لە کۆگەیەکی سووتەمەنی لە بەندەرەکە هۆکاری تەقینەوەکەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە