خامنەیی لێبووردنی گشتی بۆ زیاتر لە 1,500 زیندانی دەردەکات

26-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد رایگەیاند، بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەزار و 526 زیندانی لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاداری 2025، عەلی موزەفەری، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد رایگەیاند: "سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران، لە نامەیەکدا داوای لە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کردبوو، رەزامەندی لەسەر کەمکردنەوە، گۆڕینی سزا و ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی بدات".
 
عەلی موزەفەری، گوتی: "رێبەر، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزان و رۆژی کۆماری ئیسلامی لە یەکی نیسان رەزامەندی دەربڕیوە بە کەمکردنەوە، گۆڕینی سزا و ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی".
 
عەلی موزەفەری، جێگری  دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی هەزار و 526 کەس کە لە کۆمیسیۆنی لێبووردن لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان کرابوو، شایەنی لێبووردنی گشتین، بۆیە دوای پشتڕاستکردنەوەی ناوەکان، لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادەوە لیستی ناوەکان بۆ رێبەر نێردران و ئەویش رەزامەندی لەسەر دا.
 
بە گوتەی جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بەهۆی ئەو لێخۆشبوونەوە سزای لە سێدارەدانی 46 زیندانی گۆڕاوە بۆ بەندکردن.
 
567 کەس لەوانەی لێخۆشبوونیان بۆ دەرکراوە، دۆسیەکەیان دادەخرێت و ئازاد دەکرێن و 959 کەسیشیان سزاکەیان کەم کراوەتەوە. هەروەها 79 کەس لەوانەی بەر لێخۆشبوونەکە کەوتوون 66 یان ژنن و 13 یشیان بیانین.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی سەربازیی ئێران.

سوپای پاسداران لە کەنداو دەستی بەسەر دوو کەشتیدا گرت

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند لە کەنداو دەستیان بەسەر دوو کەشتی بە ناوەکانی (ئیستار 1 و وینتگ)دا گرتووە، کە نەوتی قاچاخیان بارکردبوو، 25 کەسیش لە ستافی ئەو دوو کەشتییە دەستبەسەر کراون.