رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، "لە 10رۆژی رابردوودا 339 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەوبانەکانی شارەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 8300 کەسیش بریندار بوون."
رۆژی سێشەممە 25ی ئاداری 2025 تەیموور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، هۆکاری زۆربوونی رووداوی هاتووچۆ بریتییە لە زۆربوونی گەشت لە جەژنی نەورۆز، خێرایی زیاد و گرنگینەدان بە یاساکانی شۆفێری.
ساڵانە لە ئێران لەگەڵ دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆزدا رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکەن.
بەپێی ئامارەکان، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتووچۆ 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستدابوو.
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی بەهەشتی لە تاران، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران پاش نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانە لە ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ