پۆلیسی هاتووچۆی ئێران: 385 گەشتیار لە نەرورۆزدا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

24-03-2023
هیدایەت جان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران دەڵێت، 385 گەشتیار لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 100 کەسیش بریندار بوون.
 
رۆژی هەینی 24ی ئاداری 2023، سەیید کەمال هادیفەر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە پشووی نەورۆزی ئەمساڵدا 25 ملیۆن کەس لەنێوان پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا هاتووچۆیان کردووە و ئەو ژمارەیەش دەری دەخات گەشتەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو 54٪ زیادیانکردووە.
 
سەیید کەمال هادیفەر گوتی، لە نۆ رۆژی پشووی نەورۆزدا 385 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 100 کەسیش برینداربوون.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، زۆرینەی رووداوەکانی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە بوون؛ دەشڵێت، بەرزبوونەوەی ژمارەی مردن و برینداران بەهۆی نەبەستنی پشتێنی دڵنیایی لەلایەن شۆفێران و سەرنشینانەوە بووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە