رووداو-هەولێر
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "ئیمام خومەینی" لە تاران دایکی بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری ناوداری کورد لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکرا، بەهمەنی قوبادیش دەڵێت، دایکی چەند کاژێرێک لەمەوبەر ئازادکراوە.
بەهمەنی قوبادی، دەرهێنەری ناوداری کورد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "دایکم چەند کاژێرێک لەمەوبەر ئازادکرا، بەڵام پاسپۆرتەکەی لێوەرگیراوە و دەبێت سبەینێ لە دادگای ئینقیلاب ئامادەبێت".
بەهمەنی قوبادی ئاماژەی بەوە کردووە، دایکی نەخۆشە و دەبوایە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوایە. بەڵام ئامادەکاری دەکات بۆ دانیشتنی دادگاییەکەی بەیانی.
ئەمە لەکاتێکدایە، کاژێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهمەنی قوبادی رایگەیاند، دایکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "ئیمام خومەینی" لە تاران دەستگیرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ