کچە نووسەرێکی نیڤشکان لە سنە: بە قەرز کتێبەکانم چاپ دەکەم و بە دەستفرۆشی ساخیان دەکەمەوە

23-07-2023
سیروان عەباس
عەتیە کە خۆی نیڤشکانە، 49 کتێبی نووسیوە و 36یانی چاپکردووە
عەتیە کە خۆی نیڤشکانە، 49 کتێبی نووسیوە و 36یانی چاپکردووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەتیە شێخ ئەحمەدی، خانمە نووسەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی شاری سنەیە. ئەو نزیکەی 25 ساڵە دەستی بە نووسین کردووە و تاوکو ئێستا 49 کتێبی نووسیوە و 36یانی چاپکردووە.
 
عەتیە شێخ ئەحمەدی قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، لەبەرئەوەی هیچ کەسێک پاڵپشتیی نەکردووە، لەسەر ئەرکی خۆی کتێبەکانی چاپکردوون و زیاتر لە ساڵێکە بە دەستفرۆشی لە بازاڕی سنە ساخیان دەکاتەوە.
 
عەتیە، نزیکەی 35 ساڵ لەمەوبەر لەسەربانی ماڵەوەیان دەکەوێتە خوارەوە و دڕکەپەتکی دەپچڕێت، لەوکاتەوە لەسەر کورسیی نیڤشکان هاتووچۆ دەکات. دوای ئەو رووداوە، شێخ ئەحمەدی باوکی، غەزەلێکی بەناوی "دڵ زەخمینەکەم" بۆ دەنووسێت کە گوزارشت لە هەستەکانی خۆی دەکات بەرامبەر ئەو رووداوەی بەسەر کچەکەیدا هاتووە. عەتیە دەڵێت، "دوای نزیکەی 30 ساڵ لە نووسینی ئەو غەزەلە، دەستنووسەکەی باوکمم بینی و منیش بڕیارمدا چاپی بکەم."
 
عەتیە بە زمانی فارسی دەنووسێت، لەوبارە دەڵێت "کوردی نووسین بۆ من سەختە، چەندجارێک خەڵک هاتن کتێبەکانمیان برد بۆ وەرگێڕان، کەچی بۆخۆیان چاپیان کرد و هیچیان بە من نەدا".
 
ئەو ژنە کوردە کتێبەکانی بە قەرز چاپدەکات، لەوبارەوە دەڵێت، "باوک و برایەکم بوونەتە کەفیلم بۆ ئەوەی کتێبەکانم بە قەرز بۆ چاپ بکەن، منیش زۆر بە زەحمەت دەتوانم پارەی قەرزەکانم، لەبەر نەخۆشییەکەم، هەفتەی دوو رۆژ دەتوانم کاربکەم".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە