رووداو دیجیتاڵ
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە تاران بەشدارییان لە پرسەی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "شانده‌که پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆیان و هه‌رێمی کوردستانیان به سه‌رکردایه‌تی و حکومه‌ت و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی دۆست و دراوسێ و خێزان و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو سه‌رۆک ئیبراهیم ره‌ئیسی و یاوه‌رانی گه‌یاند."
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان پێکهاتووە لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆ.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران یەکشەممە (19-05-2024) لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەیەکی پاڵاوگەی نەوت بە سێ هێلیکۆپتەر بەرەو تەورێز بەڕێکەوتن، بەڵام لە رێگەدا هێلیکۆپتەرەکەیان کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
بەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 22-05-2024) لە تارانی پایتەختی ئێران بە پێشنوێژیی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران نوێژ لەسەر تەرمەکانیان کرا و بڕیارە سبەینێ بەخاک بسپێردرێن.
بەپێی بەرپرسان و میدیای ئێران، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا، نەیانتوانیوە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا شوێنەکەی دەستنیشان بکەن، بۆیە دوای چەندین کاژێر لە گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکە و بەشداریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکنجیی تورکی لە ئۆپەراسیۆنەکە، رۆژێک دوای رووداوەکە، توانرا هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکە بدۆزرێتەوە.
رۆژی سێشەممە 21-05-2024 رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی لە تەورێز رێکخرا، تەرمەکان لەوێ بەنێو خەڵکدا گێڕدران و خەڵک ماڵئاواییان لێکردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ