یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سروودی نیشتمانیی وڵاتەکەیان نەگوتەوە

21-11-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران ئازادیدا بە یاریزانەکانی بۆ گوتنەوە یان نەگوتنەوەی سروودی نیشتمانیی ئێران، پێش دەستپێکی یارییەکەیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
 
رۆژی دووشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2022، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە مۆندیالی 2022 لەوێن، پێش دەستپێکردنی یارییەکە سروودی نیشتمانیی ئێرانیان نەگوتەوە. 
 
عەلیرەزا جەهانبەخش، کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران گوتی، هەڵبژاردەکە بە "کۆمەڵ" بڕیاردەدەن کە ئایا سروودەکە بڵێن یان نا. 
 
یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران وەکو پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەرانی ئێران کە دوای مردنی ژینا ئەمینی، کە بە گوتەی باوکی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە کوژراوە، سروودەکەیان نەگوتەوە.
 
هەر 11 یاریزانەکەی ئێران لەو کاتەی سروودی نیشتمانی لە یاریگە پەخشکرا، بە دەموچاوی خەمناکەوە وەستان و سروودەکەیان نەگوتەوە. 
 
ئێران لە مۆندیالی ئەمساڵدا کەوتووەتە کۆمەڵەی دووەمەوە بەرامبەر هەریەک لە ئینگلتەرا، ئەمریکا و وێڵز یاری دەکات.
 
نەگوتنەوەی سروودی نیشتمانیی ئێران لەلایەن یاریزانانی هەڵبژاردەکەوە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لە ژمارەیەکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا ناڕەزایەتی هەبوو. لە شارۆچکەی مورموری لە پارێزگای ئیلام بۆ یەکەمجار خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕی. ژمارەیەک لە دامودەزگا حکومییەکان سووتێندراون، لەوانەش بنکەیەکی سوپای پاسداران.
 
سەرەڕای کەشی تووندی ئەمنی و سەرکوتی تووند لە رۆژانی رابردوودا، لە شاری کامێرانیش خۆپێشاندەران هاتنەوە سەر شەقامەکان. لە شاری شنۆش ناڕەزایەتی هەبوو، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خەڵک کردووە و بریندار هەیە؛ لە هەندێک مزگەوتیشەوە لە رێگەی بڵندگۆوە پاڵپشتی لە خۆپێشاندەران دەکرێت. 
 
لە شاری خۆی لە باکووری پارێزگای ورمێش خەڵک بۆ دووەمین شەوی لەدوای یەک چوونە سەر شەقامەکان. هەروەها لە پیرانشار و ژمارەیەکی دیکە لە شار و تەنانەت گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا ناڕەزایەتی بەردەوام بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

جێگری فەرماندەی پاسداران: فەرمانی رێبەر بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەنییە لە ئیسرائیل روونە

جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران "روونە،" کە دەبێت لە بەرامبەر کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، "سزایەکی قورس"ی ئیسرائیل بدەن