ئێران داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هامبۆرگ دەکات

20-11-2021
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا پابەندبوونەکانی بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکانی تاران لە وڵاتەکەی جێبەجێ بکات. 
 
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە 20-11-2021 رایگەیاند، پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا رێز لە بەندەکانی رێککەوتننامەی ڤیەننا بگرێت و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی باڵەخانەی نێردە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە ئەڵمانیا جێبەجێ بکات. 
 
گوتەکەی خەتیبزادە دوای ئەوە هات، شەوی رابردوو بە مۆڵۆتۆڤ هێرشکرایەسەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا. بە گوێرەی میدیای ئەڵمانیا، دوو کەس مۆلۆتۆڤیان فڕێداوەتە بەردەم دەرگەی پێشەوەی کۆنسوڵخانەکە و دواتر هەڵاتوون. 
 
میدیای ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی هێرشەکە کەس زیانی پێنەگەیشتووە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆئەوەی بزانێت ئەنجامدەرانی کێ بوون. 
 
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، ئەو چاوەڕوانییەیان لە حکومەتی ئەڵمانیا هەیە کە رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
 
خەتیبزادە ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی ئەڵمانیا سەیری وردەکارییەکانی ئەنجامدانی رووداوەکە بکات و سزای ئەو کەسانەش بدات ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە. جگە لە باڵیۆزخانەکەی لە بەرلین، ئێران لە شارەکانی فرانکفۆرت، هامبۆرگ و میونشنیش کۆنسوڵخانەی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

جێگری فەرماندەی پاسداران: فەرمانی رێبەر بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەنییە لە ئیسرائیل روونە

جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران "روونە،" کە دەبێت لە بەرامبەر کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، "سزایەکی قورس"ی ئیسرائیل بدەن