رووداو دیجیاڵ
ئەو هێلیکۆپتەرەی سەرۆککۆماری ئێران و شاندێکی باڵای دەگواستەوە تێکشکا و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە تووشی رووداو دەبێت.
لە ساڵی 1980ـەوە واتا لە 44 ساڵی رابردوو تاوەکو ئێستا سێ جار هێلیکۆپتەرەکانی سەرۆککۆماری ئێران تووشی رووداو بوون، بەڵام ئەمە یەکەمجارە سەرۆککۆمار بەهۆی رووداوەکەوە گیانلەدەستدەدات.
رووداوی یەکەم:
ئابی 1980 ئەو هێلیکۆپتەرەی ئەبو حەسەن بەنی سەدر، سەرۆککۆماری ئێرانی دەگواستەوە لەسەر سنووری ئێران - عێراق خۆی بە هێلیکۆپتەرێکی یاوەریدا کێشا، لە رووداوەکەدا بەنی نەسر رزگاری بوو.
رووداوی دووەم:
کانوونی دووەمی 2012 ئەو هێلیکۆپتەرەی مەحموود ئەحمەدینەژاد، سەرۆککۆماری ئێرانی دەگواستەوە، لە بەرزاییەکانی ئەلبورز بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی بەناچاری، نیشتەوە و تیمی فریاکەوتن ئەحەمەدینەژادیان رزگار کرد
رووداوی سێیەم:
19ـی ئایاری 2024 ئەو هێلیکۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی دەگواستەوە، بەهۆکارێکی نادیار تێکشکا، لەئەنجامدا سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتەکە گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ