رووداو دیجیتاڵ
دوای چەند کاژێرێک لە بێسەروشوێنبوونی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران، تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکینجی تیهای بۆ دۆزینەوەی رەوانەی ئەو وڵاتە کرد و هێلیکۆپتەرەکەی دۆزییەوە.
درۆنی ئاکینجی تیها AKINCI TİHA بەرهەمی کۆمپانیای بایکار BAYKARی تورکییە.
تایبەتمەندییەکانی درۆنە تورکییەکە:
- تا‌وەکو به‌رزایی 12.5 کیلۆمەتر ده‌فڕێت
- زۆرترین خێرایی 361 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا
- 30 - 50 كاژێر له ئاسماندا ده‌مێنێتەوە
- توانای پێدانی زانیاری و وێنەگرتنی لە مەودای 150 کیلۆمەتر هه‌یه
- تایبەتمه‌ندیی خۆپاراستن و هێرشكردنی ئۆتۆماتیكی هه‌یه به‌بێ پشتبه‌ستن به ئۆتۆ پایلۆت
- توانای چوونی به‌ره‌و ئامانجه‌كان به‌بێ "جی پی ئێس" هه‌یه
- باڵه‌كانی 20 مه‌تره
- درێژییەکەی 12.2 مەترە
- کێشی 1.5 تۆنە
- بەرزییەکەی 4.1 مەترە
درۆنەکە سێ مۆدێلی هەیە Akıncı A, Akıncı B, Akıncı C: مۆدێلەکانی چاودێری، بەرگری و چاودێری لەگەڵ بەرگری، چاودێری و هێرشبەر
مۆدێلی Akıncı A: بزوێنەری AI-450C دەبڵ تۆربۆ 450 میل (336 kW) – 900 میل (671 kW)
مۆدێلی Akıncı B: بزوێنەری PT6A-135A دەبڵ تۆربۆ 750 میل (559 kW) - 1.500 میل (1.119 kW)
مۆدێلی Akıncı C: بزوێنەری ناشکرا نەکراوە – هێزەکەی دەبڵ تۆربۆ 850 میل (634 kW) - 1.700 (1.268 kW)
درۆنەکە توانای هەڵگرتنی 1350 کیلۆگرام مووشه‌كی هەیە، 950 کیلۆگرامی دەرەکی و 450 کیلۆگرامی ناوخۆیی؛ 15 جۆر مووشه‌كی ژیر هه‌ڵده‌دات.
رۆژی 29ی ئابی 2021 درۆنەکە خرایە خزمەتی سەربازیی سوپای تورکیاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ