بەرپرسێکی ئێران: ژمارەی ئەو ژنانەی باڵاپۆش نین گەیشتووەتە سەرووی 50٪

19-08-2022
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو- هەولێر 

سکرتێری ناوەندی هاندان بە چاکە و رێگریکردن لە خراپەی ئێران دەڵێت، ژمارەی ئەو ژنانەی باڵاپۆش نین گەیشتووەتە سەرووی 50٪ی کۆی ژنانی ئێران. 
 
محەممەد ساڵح هاشمی، سکرتێری ناوەندی هاندان بە چاکە و رێگریکردن لە خراپەی ئێران ئەمڕۆ هەینی 19-8-2022 بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند، بەپێی ئاماری ناوەندیی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان، ژمارەی ئەو ژنانەی باڵاپۆش نین، زیاترە لەو ژنانەی باڵاپۆشن و رێژەکەیان گەیشتووەتە سەرووی 50٪.
 
بەگوتەی محەممەد ساڵح هاشمی، بەپێی یاسای باڵاپۆشی، هەر ژنێک تەنانەت تاڵێکی مووی سەریشی بەدەرەوە بێت بەو جۆرە هەژمار دەکرێت کە باڵاپۆش نییە.
 
سکرتێری ناوەندی هاندان بە چاکە و رێگریکردن لە خراپەی ئێران دەڵێت، لە فەرمانگە حکومییەکانی ئێرانیشدا ژنانی فەرمانبەر بە تەواوی پابەندی یاسای باڵاپۆشی نین و داوا دەکات حکومەت رێنمایی و رێوشوێنی تووندتر بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە زیاتربوونی ئەو ژنانەی باڵاپۆش نین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

جێگری فەرماندەی پاسداران: فەرمانی رێبەر بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەنییە لە ئیسرائیل روونە

جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران "روونە،" کە دەبێت لە بەرامبەر کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، "سزایەکی قورس"ی ئیسرائیل بدەن