رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسەیان لە سێدارە داوە کە ژنان و کچانی وڵاتەکەی دەترساندن و هەندێکیانی بە چەقۆ بریندار کردبوون.
رۆژی چوارشەممە، 18-12-2024، دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند: "سزای لەسێدارەدانی کەسێک بە ناوی راستگۆی کەندلەج، کە بە چەقۆ ژن و کچانی بریندار دەکرد و ترس و دڵەراوکێی بڵاودەکردەوە لە تاران جێبەجێکرا".
نزیکەی 60 کچ و ژن ساڵی 2018 سکاڵایان لەسەر پیاوێک تۆمارکردبوو؛ ژنەکان ئەو پیاوەیان بەوە تۆمەتبار کردبوو کە بە چەقۆ برینداری کردوون. دواتر پۆلیس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند.
ئەمڕۆ، دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند: "پاش دادگاییکردن، سزای پێبژاردن و لە سێدارەدان بەسەر راستگۆی کەندلەج سەپێندرا و ئەمڕۆ لە تاران سزاکەی جێبەجێکرا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ