18-06-2021
00:40
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران کۆتاییهات
بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران. وێنە: AFP
23:33
دەنگدان لە ئێران تاوەکو کاژێر 02:00ـی بەرەبەیان درێژدەکرێتەوە
ژن و پیاوێک لە کاتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران
19:55
ئاژانسی فارس: تاوەکو کاژێر 7:30 خولەک 22 ملیۆن کەس دەنگیان داوە
ئاژانسی فارس: تاوەکو کاژێر 7:30 خولەک 22 ملیۆن کەس دەنگیان داوە
زیاتر بخوێنەوە
19:13
هەڵبژاردنی ئێران تاوەکو کاژێر 12ـی شەو درێژکرایەوە
عەباسعەلی کەدخودایی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور
18:57
پاسێکی تایبەت بە دەنگدان وەرگەڕا و 7 کەس بوونە قوربانی
ئەو پاسەی لە دیواندەرە وەرگەڕا. وێنە و ڤیدیۆکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگیراون
17:46
رووحانی بۆ بەرپرسانی ئێران: تکایە یەک دەنگیش جێگۆڕکێی پێنەکرێت
حەسەن رووحانی لە کاتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران
17:19
وتارخوێنی پاوە: سەرچاوەی متمانەپێکراومان هەیە کە لە هەڵبژاردنەکان سەرپێچیکراوە
مامۆستا قادر قادری، پێشنوێژ و وتارخوێنی پاوە
17:05
زیاتر لە 130 هەزار ئەندامی سوپای پاسداران ئاسایشی بنکەکانی دەنگدان دەپارێزن
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران
16:48
16:45
میدیای ئێران: زیاتر لە 14 ملیۆن کەس دەنگیانداوە
بەشداریکردنی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکە. وێنە :AFP
12:07
27 کەس بەهۆی ئاستەنگ دروستکردن بۆ پرۆسەی دەنگدان لە گیلان دەستگیرکران
حوسێن حەسەن پوور، جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای گیلان
10:46
10:35
09:47
نازم دەباغ: هەڵبژاردنی ئێران کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پەیوەندیی هەولێر و تاران نابێت
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران
08:44
06:45
06:31
ئەمڕۆ لە ئێران یەکێک لە جیاوازترین هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی لە 40 ساڵی رابردوو دەکرێت. دەنگدان و دەنگنەدان، ئێرانییەکانی دابەشکردووە. رێبەری ئێران داوای بەشداریی لە دەنگدان دەکات و خەڵکانێکی زۆریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەسەر شەقامەکانی ئێرانیش بە کەمپەینی دەنگ نادەین، دەیانەوێت تووڕەیی و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لە دۆخی وڵاتەکەیان بەوشێوەیە دەربڕن.
رەتکردنەوەی بەربڵاوی شیاویەتیی بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی و دۆخی ئابووریی و سیاسیی ئێران، وایکردووە هەڵبژاردنی ئەمجارە بە دۆخێکی جیاواز لە ساڵانی رابردوو تێپەڕێت. لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئاشکرا دەبیندرا کە خەڵکی ئەو وڵاتە پێشوازیی لە هەڵبژاردنەکە ناکەن و شەقامەکانی ئەو وڵاتە هیچ گەرموگوڕییەکی وەک هەڵبژاردنەکانی پیشوو پێوەدیار نییە. هەر ئەوەشبوو کە وایکرد رێبەری باڵای ئێران پێچەوانەی خولەکانی رابردوو چەندجارێک بەشێوەی راستەوخۆ قسە لەگەڵ خەڵکی ئێران بکات و هانیان بدات بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن.
عەلی خامنەیی رێبەری ئێران، لە رووداوێکی کەموێنە 48 کاژێر پێش رۆژی دەنگدان جارێکی دیکە لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێرانەوە قسەی لەگەڵ خەڵک کرد و داوایکرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. رێبەری ئێران گوتی، دەنگنەدان دەبێتە هۆی لاوازیی دەسەڵاتی ئێران و دوورکەوتنەوەی خەڵک لە رژێم. هەروەها گوتی کێشەکانیش بە دەنگنەدان چارەسەر ناکرێن.
بەڵام ئۆپۆزیسیۆن و زۆربەی خەڵکی ئێران پێیانوایە دەنگدانیان هیچ شتێک لە ئێران ناگۆڕێت. ئەوان لەو باوەڕەدان کە ئەنجامەکە یەکلایی بووەتەوە و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری داهاتووی ئێرانە و هەڵبژاردنێکی بێ رکابەری بۆ رێکخراوە. بە گوێرەی نوێترین راپرسیی ئاژانسی راپرسیی خوێندکارانی ئێران ناسراو بە ئیسپا، ئەو بەربژێرە تەمەن 60 ساڵە، سەرووی ٪60ی دەنگەکانی ئەو کەسانە بەدەستدەهێنێت کە بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن.
ئەگەرچی دوای رەتکردنەوەی شیاویەتی زۆربەی بەربژێرەکان، تەنیا 7 کەس مابوونەوە، بەڵام لەو حەوت کەسەش لەماوەی هەفتەی رابردوو عەلیرەزا زاکانی و سەعید جەلیلی لە بەرژەوەندیی رەئیسیی کشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەکە راگەیاند و موحسین مێهرعەلیزادەش کە بە بەربژێرێکی ریفۆرمخواز دادەنرا (هەرچەند پشتیوانیی ریفۆرمخوازەکانی نەبوو) بەبێ ئەوەی پشتیوانیی لە هیچ بەربژێرێک رابگەیێنێت، کشانەوەی خۆی راگەیاند.
ئیستا بەربژێرەکانی ئەمانەن:
1- ئیبراهیم رەئیسی
2- موحسین رەزایی
3- عەبدولناسر هیممەتی
4- ئەمیر حوسێن قازی زادەی هاشمی
رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەش ناکۆکیی لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات دروستکردووە. بەپێی زۆربەی راپرسییەکانی ئۆپۆزیسیۆن و پێشبینییەکانیان رێژەی دەنگدان لەژێر 30% دەبێت. بە گوێرەی راپرسییەکەی ئیسپاش، تەنیا 42٪ی ئەو 59 ملیۆن کەسەی کە مافی دەنگدانیان هەیە، بەشداریی لە دەنگداندا دەکەن کە ئەگەر ئەوەش راست بێت، کەمترین رێژەی بەشداریی خەڵکی ئێرانە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە.
دوای کشانەوەی سێ بەربژێر، ئێستا تەنیا بەربژێرێکی ریفۆرمخواز و دوو بەربژێری دیکەی نەریتخواز لەگەڵ رەئیسی لە کێبڕکێکەدا ماونەتەوە کە بەگوێرەی راپرسییەکان و پیشبینییەکان چانسی بردنەوەیان لە بەرامبەر رەئیسی زۆر لاوازە.
06:30
زیاتر بخوێنەوەعەلی خامنەیی، رێبەری ئێران وەک یەکەم کەس دەنگی خۆی خستە نێو سندووقەکانی دەنگدان pic.twitter.com/9SiNc7lgz7
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 18, 2021