رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەوبانەکانی دەرەوەی شارەکانی ئێران، 45 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1161 کەس بریندار بوون.
ئەحمەد کەرەمی ئەسەد، سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران هۆکارەکانی زۆربوونی رووداوی هاتووچۆی بۆ زۆربوونی گەشت بەهۆی جەژنی نەورۆز، خێرایی زیاد و گرنگی نەدان بە یاساکانی شۆفێری گەڕاندەوە.
ساڵانە لە ئێران لەگەڵ دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆز رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکەن.
بەپێی ئامارەکان، ساڵی رابردووی هەتاوی بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە 20 هەزار و 45 کەس گیانیان لەدەستدابوو.
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی بەهەشتی، رووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران پاش نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانە لە ئێران. هەروەها ساڵانە نزیکەی 60 هەزار کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە ئەندامێکی جەستەیان لەدەست دەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ