لە رۆژهەڵاتی کوردستان مەشخەڵی نەورۆز ئەمساڵ زیاتر لە دەستی کچان و ژنان دایە

18-03-2024
نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان
نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان
نیشانەکردن نەورۆز رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەشخەڵی رێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە دەستی کچان و ژنان دایە. لە زۆر شوێن لەوانەش مەرگەوەڕی ورمێ، کچان بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگەوە ئاگری نەورۆز دەکەنەوە.
 
ساڵانی رابردوو رێوڕەسمەکانی جەژنی نەورۆز زیاتر لە ئێوارەی دوایین رۆژی ساڵی کوردی و هەتاوی بەڕێوەدەچوون، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی رەمەزان، هەروەها کەشوهەواوە پێشخراون. هاونیشتمانییان دەڵێن، نە رەمەزان و نە دابەزینی پلەکانی گەرما، کاریگەرییان لەسەر جۆش و خرۆشی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز دانەناوە.
 
جیاوازییەکی گەورەی ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ رێوڕەسمەکانی ساڵانی رابردوو، بەشداریی زۆری ژنانە لە ئاهەنگەکاندا؛ ژنان رێکخەر، بەڕێوەبەر و بەشداربووی چالاکی رێوڕەسمەکانن.
 
دوو ئەندامە کوردەکەی ئەنجوومەنی شاری ورمێ رایانگەیاندووە، لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزی نێو شاری ورمێدا، رەچاوی زمان و کولتووری کوردیی شارەکە نەکراوە و ئەوانیش بەشداری لە رێوڕەسم و بۆنە فەرمییەکاندا ناکەن، بەڵام شان بە شانی خەڵکی خۆیان هەڵدەپەڕن. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە