عاشوورا بۆ شیعەمەزهەبانی تاران واتا 'بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری'

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
یادی عاشوورا لە تاران
یادی عاشوورا لە تاران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

1340 ساڵ دوای کوژرانی حوسێنی کوڕی عەلی لە کەربەلا، موسڵمانانی شیعەمەزهەب لە تاران بە شین و گریان و لەخۆدان، عاشوورا دەگێڕن.
 
بەرزکردنەوەی ئاڵای سووریش گوزارشتێکە لە رژانی خوێنی ئیمام حوسێن.
 
کەیوان محەممەدی، بەشداربوو لە رێوڕەسمەکانی عاشوورا لە کەربەلا دەڵێ "ئیمام حوسێن دەیویست خەڵك فێربکات ئازاد بن، هەتاوەکو ئەگەر کەسانی باوەڕداریش نەبن، نابێت ملکەچی ستەمکاری بن. دەیویست ئەمە فێری خەڵک بکات."
 
لە نێوەڕاستی رێوڕەسمەکەدا چادرێکی سپی هەڵدرا و دواتر گڕی تێبەردرا، ئەمەش گوزارشت بوو لەوەی لەو رۆژەدا لە کەربەلا هێرش کراوەتە سەر نەوەکەی پەیامبەر محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، دروودی خوای لەسەر بێت، چادرەکەشی سووتێندراوە و هاوەڵانیشی کۆمەڵکوژ کراون.
 
مونا قاسمی، بەشداربوویێکی دیکەی رێوڕەسمەکان باسی ئەوە دەکات "موسڵمانان هیچکات رێگەی ئیمام حوسێن بەرنادەن و لەسەری بەردەوام دەبن. هەرگیز خۆمان بەدەست ستەمکارییەوە نادەین. دەست بەو پەیڕەوەوە دەگرین بۆ ئەوەی پیشانی وڵاتانی بدەین، ناتوانن ستەممان لێبکەن و لەنێومان ببەن." 
 
شیعەکان 10٪ـی موسڵمانانی جیهان پێکدێنن کە ژمارەیان 1.8 ملیار کەسە. 
 
ئەمساڵ 6 ملیۆن زیارەتکار لە ئێرانەوە بۆ عاشوورا سەردانی عێراقیان کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ محەممەد جەعفەر مونتەزری

ئێران: ناوی 120 داواکراومان داوەتە عێراق

فوئاد خاکی بەیگی، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بێئاگایی خۆی و سەرکردایەتیی پارتەکەی لە بوونی وەها لیستێک بۆ رووداو نیشاندا و گوتی، "ئەگەر لیستێکی ئاوا هەبێت بەشی زۆری بەرپرسانی حیزبی ئێمە و حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی تێدایە."