دوو مەلا لە دادگەی مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان دادگایی دەکرێن

17-05-2023
.
.
نیشانەکردن مەلا مەلا جەمیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەبدولجەبار لوتفی و مادح ئەحمەدی دوو مەلای پارێزگای سنەن کە بەتۆمەتی پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەران لە دادگەی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان دادگایی دەکرێن.
 
کەمپینی داکۆکی لە مامۆستایانی ئایینی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دادگەی مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان لە دوو ئاگادارکردنەوەی جیاوازدا داوایکردووە، مەلا مادح ئەحمەدی، پێشنوێژی گوندی هویەی سنە لە 21-05-2023 و مەلا عەبدولجەبار لوتفی، پێشنوێژی مزگەوتی ئیرشادی نێو شاری سنە لە 24-05-2023 لە دادگەکە ئامادە بن.
 
ئەو دوو مەلایە بەهۆی پاڵپشتی لە خواستەکانی خەڵک لە کاتی ناڕەزاییەکانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان دراونەتە دادگە. ئەوان هەروەها لەو مەلایانە بوون کە مانگی دووی ئەمساڵ بەیاننامەی هاوبەشیان دژی کوشتن و سزادانی خەڵکی ناڕازی بڵاوکردەوە و، داوایانکرد دەسەڵاتی ئێران گوێ لە خواستەکانی خەڵک بگرێت.
 
لە کاتی ناڕەزاییەکان و دواتریش، زیاتر لە 20 مەلای مزگەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون. ژمارەیەکیان بە بەندکردن و لێدانی قامچی و وەرگرتنەوەی مافی مەلایێتی و پێشنوێژی، سزا دراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە