لە مانگێکدا 92 هاووڵاتی ئێرانی تووشی تای خوێنبەربوون بوون و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە

16-06-2024
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی تەندروستیی ئێران تووشبوونی 92 هاووڵاتی ئێرانی بە تای خوێنبەربوون راگەیاند و دەڵێت، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2024، حوسێن فەرشیدی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند: "لە ماوەی یەک مانگدا 92 هاووڵاتی تووشی تای خوێنبەربوون بوون".
 
جێگری وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت: "مرۆڤ بەهۆی پێوەدانی جۆرە مێشوولەیەک بە ناوی Aedes تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەبێت. لە کۆی ئەو 92 تووشبووەی تۆمارکراون، 90 کەسیان لە دەرەوەی ئێران بوون و گەڕاونەتەوە". 
 
حوسێن فەرشیدی پێیوایە، دەبێ رێکارەکان بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان لە دەروازە سنوورییەکانەوە تووندوتۆڵ بکرێن و پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێت گومانی تووشبوون بەو نەخۆشییەیان لێ دەکرێت.
 
سێ کەس لە تووشبووەکان گیانیان لەدەستداوە و جێگری وەزیری تەندروستی وڵاتەکە دەڵێت: "دوو لەو هاووڵاتییانە لە ئیمارات و ئەوی دیکەیان لە ئێران گیانی لەدەستداوە"؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "چوار ساڵە تای خوێنبەربوون لە ئێران بەربڵاوە و بەگوێرەی چاودێری و بەدواداچوونەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆمان دەرکەوتووە، 80٪ـی تووشبووان بەو نەخۆشییە لە پارێزگای فارسن".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە