جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان لە تارانە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یەکەم عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاهین مستەفا یوف، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیان تاوتوێ کرد.
 
کۆبوونەوەکە لە کاتێكدایە، دوێنێ دووشەممە شاهین مستەفا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود پزیشکیان رایگەیاندووە، "وڵاتان بۆ بەهێزکردن و باشترکردنی ئاسایش، بەرقەرارکردنی ئاشتی و پەیوەندی نێوانیان پێویست ناکات دیوار لەسەر سنوورەکانیان دروست بکەن. پێویستە بازاڕی وڵاتانی ئیسلامی بۆ یەکدی کراوە بێت و بازرگانان بتوانن بە ئاسانی پێکەوە کار بکەن."
 
بەگوێرەی هەمان راگەیێندراو، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەرەبایجان جەختی لە ئامادەیی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران کردوەتەوە و پزیشکانیشی بانگهێشت کردووە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا کە مانگی داهاتوو لە باکوی پایتەختی وڵاتەکەی بەڕێوەدەچێت.
 
ئێران و ئازەربایجان لە چەند ساڵی رابردوودا لەسەر چەندین بابەتی وەک ناوچەی قەرەباخ، نزیکی تاران و ئەرمینیا و هەندێک پرسی دیکە کێشەیان هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە