خالید عەزیزی: رێککەوتنی ئەتۆمی دەرفەتی کردنەوەی پرسەکانمان لەگەڵ دنیای دەرەوە دێنێتە گۆڕێ
رووداو - هەولێر
خالید عەزیزی، سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان، لەکاتی بەشداری کردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو لەبارەی رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی5+1 رایگەیاند "رێککەوتنەکە تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە کابینەکەی حەسەن رۆحانییەوە هەیە، سەرکەوتوو بووە".
عەزیزی، ئاماژە بەوە دەدات، چونکە کاتی خۆی، کە حەسەن رۆحانی هەڵبژێردرا، "یەکێک لەو بابەتانەی رووبەڕووی بووەوە چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی بوو لەگەڵ دونیای دەرەوە"، ئاماژە بەوەش دەدات "لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاد تێڕوانینێکی دیکە لەسەر ئێران هەبوو، ئەمەش قورساییەکی زۆری لەسەر کۆمەڵگەی ئێران چەهرەی ئێران لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا دروستکردبوو".
عەزیزی، رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 بە دەروازەیەک دادەنێت بۆئەوەی دەوڵەتی رۆحانی سیاسەتێکی تایبەت بەنسبەت رۆژهەڵاتی کوردستان بێنێتەگۆڕێ و دوایی لەو دەریچەیەوە ئاوڕێک لە قەزیەی رۆژهەڵاتی کوردستان بداتەوە.
لەسەر ئەو سیاسەتە تایبەتەی رۆحانی، سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان نموونە بەوە دەهێنێتەوە ئەگەر بڕیار بێت ئێران کێشەی خۆی لەگەڵ ئەمریکا چارە بکات، کە دوژمنی یەک بوون و دوو وڵاتی زۆر دوورن لە یەکتر و کێشەیەکی یەکجار زۆریان هەیە، خۆ کورد لە ئێران ئێرانییە، 35 ساڵە کێشەی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی هەیە، بێگومان ناتوانن متللەتێک بەچاوی دوژمن سەیر بکەن، ئەگەر وایە دەکرێت لە رێگەی گفتگۆوە کێشەکانی نێوخۆییش چارەسەر بکرێت".
عەزیزی، هیوا دەخوازێت بەوەی "مادام ئەو ئەقڵیەتە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ دونیای دەرەوە هاتووەتە ئاراوە، لەنێوخۆی وڵاتیش ئەو ئەقڵیەتە دێتە ئاراوە، بۆیە لەو روانگەیەوە دەکرێت ئەم بابەتەش قابیلی قسەکردن بێت لەسەری".
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم رێککەوتنە لەسەر دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، عەزیزی گوتی "ئێمە دەمێکە گوتوومانە کێشەی کورد لە کوردستانی ئێران بەشەڕو خەباتی چەکداری و بەو سەرکوتییەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ئێمە دەستی پێکردووە چارەسەر ناکرێت"، گوتیشی "هەوڵی هەردوولامان ئەوەیە کە قەناعەت بەیەکتر بهێنین دەبێت گوێ لەیەکتر بگرین، هەوڵی ئێمە ئەوەیە حکومەتی تاران ئاوڕێک لە کێشەی ئێمە بداتەوە، ئێمە دەمێکە ئەو پەیامەمان بە کۆماری ئیسلامی داوە و پێمانوایە ئێستا پەیامێکی ئاوا بدەین خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەقی خۆیەتی بە حەسەنی رۆحانی بڵێن یەکێک لەو بەڵێنانەی کە کاتی خۆی دای، چارەسەری کێشەی ئەتۆمی لەگەڵ دونیای دەرەوە بوو، بەڵێنێکی دیکەی ئاوڕدانەوەبوو لە کێشەی میللەتەکان لە ئێران، پرسی کوردیش یەکێک لە پرسە گرنگەکانە".
سەبارەت بە چاوەڕوانیان لە ئەگەری گەیشتن و نەگەیشتن بە رێککەوتن، سكرتێرەکەی حیزبی دیموكراتی كوردستان دەڵێت " ئێمە دەمێک پێش ئێستا هەوڵمانداوە ئەو پەیامە بۆ گۆمەڵگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بنێرین، کە کێشەی ئێران لەگەڵ دونیای دەرەوە کێشەی ئەتۆمییە و لە قۆناخێکدا چارەسەر دەبێت"، دەشڵێت "پێشووتریش ئاماژەمان بەوە کردووە کە ئێران بەداوی شەڕ ناگەڕێت، ئێران بەداوی ئەوەدا دەگەڕا چەکێکی قورسی هەبێت دونیای نێودەوڵەتی دانی پێدابنێت لە ناوچەکدا پێگەیەکی باشتری ئەمنییەتی بۆخۆی بێنێتە گۆڕێ، پێگەی خۆی قایم بکات و پێیبگوترێت بەڵێ من وەکو زلهێزێکی ناوچەکە دەبێت حیسابم بۆ بکرێت، من بۆخۆم پێشبینی ئەوەم دەکرد ئەنجامەکەی بەم جۆرەی ئێستا دەبێت".
سەبارەت بەوەی خۆشحاڵبوونیان بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی وا، عەزیزی دەڵێت " ئێمە بەشێکە نەبووینە لەو کێشانە، لە روانگەی ئێمەوە چارەسەری ئەو کێشەیە رەنگە کۆمەک بەوە بکات ئیدی دونیا دەرەوە کاتێک باسی ئێران دەکات تەنیا ئاماژە بە دۆسیەی ئەتۆمی و کێشەی ناوکی نەکەن، وردە وردە ئەمە زەمینە خۆش دەکات بۆ بابەتەکانی نێوخۆی ئێران وەک مەسەلەی مافی مرۆڤ دواکانی ئێمە وەکو نەتەوەی کورد و مەسەلەی زیندانیانی سیاسی و کۆمەڵێک بابەتی دیکە، کە پەیوەنیدیان بە کێشەی یاسایی هەیە، بە پێچەوانەوە گەیشتن بەو رێککەوتنە لە دینای دەرەوە دەرفەت بۆ ئێمە دروست دەکات لەمەو بەدوا ئەو بابەتانە بێنینەگۆڕێ".
هەر سەبارەت بە رێككەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، عەزیزی روونی دەکاتەوە، کە ئەوان لەگەڵ ئەو رێککەوتنەدان بەو مانایەی ئیدی کێشەیەک لەکۆڵ کۆمەڵگای ئێران ببێتەوە، زیاتر دەڵێت "لەهەمان کاتیشدا پێمخۆشە ئەوە بڵێم لە راستیدا کێشەی ئەتۆمی کێشەی رۆژانەی خەڵک نەبووە لە ئێران، کێشەی خەڵک لە ئێران کێشەی نان و بێکاری و ئازادی سیاسی و زیندانیانی سیاسی و کۆمەڵێک کیشەی هەڵواسراوی دیکە بووە، کە بووەتە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی لەژێر سێبەی کێشەی ئەتۆمی سەرپۆش لەسەر هەموو کێشەکاندا بنێت".
سەبارەت بە کاریگەری ئەم رێککەوتنەش لەسەر هەموو ئەو کێشە هەڵواسراوانە، سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان گوتی " بەباوەڕی من یەکەم رەنەگە دەرفەتێکی زۆرتر لە کوردستانی ئێران و کۆمەڵگای ئێران دروست بکات، خەڵک بە ئیرادەیەکی زۆرترەوە روو لە حکومەت بکات، کۆمەڵێک داخوازی لە حکومەت بکەن، رەنگە تا ئێستا میدیای ئێرانی و سیاسەتمەدارانی ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە کێشەی ئەتۆمییەوە سەرقاڵ بووبن، بەڵام لەمەوبەدوا ئەو بۆشاییەیان بۆ دروست بێت و ئاوڕ لە کێشەکانی دیکە بدەنەوە، رەنگە لە نێوخۆی وڵات زۆر بابەت بێتەگۆڕێ و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وا بە ئاسانی نەیانخاتە خانەی ئەمنییەوە".
لەبارەی نارازیبوونی ئیسرائیل و دان پێدانەنانی بەو رێککەوتنە، لەئەگەری زیاتر باڵادەستبوونی ئێران و ترسی کورد بە هەمان شێوەی ئیسرائیل، خالید عەزیزی، سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات "ئیسرائیل و کوردستانی ئێران بەتەواوەتی لێکجیاوازن".
عەزیزی، ئاماژە بەوەش دەدات " ئیسرائیل لە خانەی ئەمنیەتی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران لە کێشەدایە، قسەکانی نەتانیاهۆ و ئەحمەدی نەژاد زۆرتر لەو خانەیەدا پێناسە دەکرێت، زۆرجاریش دەکرێت بیخەینە نێو خانەی سیاسەت و موزایەداتی سیاسی و حیزبی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، بۆیە کێشەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ کێشەی ئیسرائیل بە تەواوەتەی لێک جیا دەکەمەوە، پێش ئەوی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل کە هەزاران کیلۆمەتر لێی دوورە، کێشەی هەبووە، لەگەڵ میللەتی خۆی لەگەڵ کوردی ئێران لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی کێشەی هەبووە".
عەزیزی، ئەوە دەخاتە روو کە ئەوان پرۆژەی خۆیان بۆ کێشەی کورد لە کوردستانی ئێران هەیە و دەڵێت " پرۆژەی خۆمان بۆ کێشەی کورد لە کوردستانی ئێران دەخەینە خانەی ئاڵوگۆڕەکان لە ئێران، مافی ئێمە تەواو جیاوازە لە پرسی ئیسرائیل".