لە تاران سێ کەس بەهۆی گازی ماڵانەوە گیانیان لەدەستدا

15-03-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە تارانی پایتەختی ئێران سێ کەس کە ئەندامی یەک خێزانن، بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستدا.
 
سەید جەلال مەلیکی، گوتەبێژی دەزگەی ئاگرکوژێنەوە و بەرگریی شارستانیی تاران رایگەیاند، رووداوەکە شەوی رابردوو لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی شارەکە روویداوە.
 
سەید جەلال مەلیکی ئاماژەی بەوەش کرد، "شەوی پێنجشەممە ئاگادار کراینەوە، کە رووداوێکی خنکان بە گاز لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی روویداوە، بۆیە دەستبەجێ تیمێکمان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرد."
 
سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، گوتەبێژی دەزگەی ئاگرکوژێنەوە و بەرگریی شارستانیی تاران گوتی، "لە رووداوەکەدا سێ ئەندامی خێزانێک، کە دوو پیاو و ژنێک بوون، گیانیان لەدەستداوە. یەکێک لە پیاوەکان تەمەنی 80 ساڵ و ئەوی دیکە تەمەنی 41 ساڵە، ژنەکەش تەمەنی 72 ساڵە."
 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رەچاونەکردنی هۆکارە خۆپارێزییەکان و رێنوێنییەکانی تایبەت بە دانانی سۆبەی گاز، هۆکاری رووداوەکە بووە.
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی گازی ماڵانەوە گیان لەدەستدەدەن، بەشێک لە هۆکاری ژەهراویبوون بە گازی ماڵان بۆ رەچاونەکردنی هۆکارە خۆپارێزییەکان دەگەڕێتەوە و بەشێکیش بەهۆی کۆنبوون و کونبوونی بۆریی گازی ماڵانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە