رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەیەکی راهێنان لە پارێزگای گیلانی ئێران کەوتە خوارەوە و تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025 هادی سەلیمی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای گیلان رایگەیاند، "فڕۆکەیەکی راهێنان لە سنووری شاری رەشت لە کاژێر 10:25 خولەک کەوتووەتە خوارەوە."
هادی سەلیمی ئاماژەی بەوەش کرد، "دەستبەجی تیمەکانمان بە چوار ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام هەر سێ سەنشینی فڕۆکەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدابوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ