ژنێکی ئەڵمانی-ئێرانی دوای 4 مانگ گەڕێنرایەوە گرتووخانەی ئێڤین

14-11-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژنێکی ئەڵمانی-ئێرانی، کە بەهۆی "چالاکی" لە بواری مافەکانی مرۆڤدا لە ئێران دەستبەسەرکرابوو و لە زیندانی ئێڤین بوو، پێش چوار مانگ بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی هێنرابووە دەرەوە، دووبارە گەڕێندراوەتەوە گرتووخانە.
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2022، مەریەم کلارێن، کچی ناهید تەقەوی لە تویتێکدا رایگەیاند: "سەرەڕای تەواونەکردنی چارەسەرە پزیشکییەکەی، دایکم ناهید تەقەوی رۆژی 13ـی تشرینی دووەم بە زۆرەملێ گەڕێندراوەتەوە گرتووخانەی ئێڤین". 
 
بەگوێرەی رێکخراوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەقەوی لەدوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ئێران چالاکیی لە بواری مافەکانی مرۆڤ، لەنێویدا مافەکانی ژنان و ئازادیی رادەربڕین ئەنجامدا، دواجار مانگی تشرینی یەکەمی 2022 دەستبەسەرکراوە. 
 
بەگوتەی کچەکەی، تەقەوی بۆ ماوەی حەوت مانگ لە گرتووخانەی تاکەکەسی بەندکراوە و دواتر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە "بۆ ماوەی هەزار کاژێر بەبێ هیچ هاوکارییەکی یاسایی، لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە." 
 
ساڵی رابردوو بە تۆمەتی بەشداریکردن لە رێکخراوێکی "لە یاسا دەرچوو" سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە. سزایەک، ئەڵمانیا بە "نالۆژیکی" ناویبرد.
 
بەگوێرەی مەریەمی کچی، تەقەوی رۆژی 19ـی تەممووزی ئەمساڵ بەهۆی نەخۆشکەوتنی، مۆڵەتی پێدرابوو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گرتووخانە جێبێڵێت. دەشڵێت، کە دایکی گوشاری خوێنی بەرزبووە و بەدەست نەخۆشیی شەکرەوە دەناڵێنێت. رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیش ئەم زانیارییانەی لەبارەی تەندروستیی تەقەوی پشتڕاستکردوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو کەشتییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە

سوپای پاسداران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە نەوتی قاچاخی بارکردووە و بەشێوەیەکی نایاسایی لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ئێراندا بووە. دەشڵێت، 12 کەس لە ستافی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە دەستبەسەر کراون.