ئەنجوومەنی مەڕوماڵاتی ئێران: گۆشتی سوور هەرزان دەبێت

14-04-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی دابینکردنی مەڕوماڵاتی ئێران رایگەیاند، نرخی گۆشتی سوور لەو وڵاتە دادەبەزێت.
 
مەنسور پوریان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دابینکردنی مەڕوماڵاتی ئێران ئەمڕۆ هەینی بە ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی ئێرانی راگەیاند، خستنەبازاڕی مەڕوماڵات زیادیکردووە و بەو هۆیەوە نرخەکەی دادەبەزێت.
 
بە گوتەی پوریان، نرخی یەک کیلۆ مەڕی زیندوو بۆ 122 تاوەکو 130 هەزار تمەن و نرخی کیلۆیەک گۆلکی زیندووش بۆ 105 تاوەکو 110 هەزار تمەن دابەزیوە و بەو پێیە دەبێ نرخی فرۆشتنی گۆشت لە گۆشتفرۆشییەکانیش دابەزێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی دابینکردنی مەڕوماڵاتی ئێران دەڵێت، بۆ نموونە دەبێ نرخی هەر کیلۆ گۆشتێکی مەڕ بۆ 255 هەزار تمەن دابەزێت.
 
بەپێی ئەو نرخانەی ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێران بڵاویکردوونەتەوە، نرخی هەر کیلۆ گۆشتی گۆلک و مانگا لەنێوان 340 بۆ 390 هەزار تمەنە و هەر کیلۆ گۆشتی بەرخ، کاوڕ و مەڕیش لە نێوان 370 تاوەکو 440 هەزار تمەنە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە