بازاڕی پێداویستییەکانی ڤالانتاین لە تاران جمەی دێت

14-02-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
بازاڕی پێداویستییەکانی ڤالانتاین لە تاران جمەی دێت
بازاڕی پێداویستییەکانی ڤالانتاین لە تاران جمەی دێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی ڤالانتاین لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگەی خۆی کردووەتەوە، پێداویستییەکانی ئەو رۆژە بازاڕێکی گەرمیان هەیە.
 
پێشەنگای مەعبوود پیشنەماز، یەکێکە لەو بازاڕە گەرموگوڕانەی کە دەریدەخات ڤالانتاین چۆن خەریکە وردە وردە ئاوێتەی کوولتور و دابونەریتە میلـلییەکانی کۆمەڵگەی ئێرانی دەبێت. ئەو دووکانەکەی بە سەتان دڵ، گوڵ و دیاری سوور رازاندووەتەوە. 
 
مەعبوود پیشنەماز، دوکاندارە و دەڵێت، "ئەم بۆکسانەی ڤالانتاینمان جیاواز رازێندراونەتەوە، بۆ نموونە بۆکسی کلاسیکیمان هەیە، بۆکسمان هەیە بۆ کەسێک کە هاوسەرگیریی کردبێت. هەشمانە بچووکە سوور و رەنگاوڕەنگە بۆ کەسێکە سێ چوار مانگبێت کەوتبێتە داوی خۆشەویستییەوە. جۆریکی دیکەشمان هەیە کە شیرنییە بۆ پیاوە بەتەمەنەکانە، چونکە زۆر سووک و ژیکەڵەیە. ئەم بۆکسەیان بۆ کەسێکە شەش مانگبێت لە پەیوەندی خۆشەویستی دابێت، چونکە کچان حەز بە کیندەر دەکەن. نرخەکەشی دەگەڕێتەوە سەر ماوەی خۆشەویستییەکە."
 
ئێران خاوەنی رۆژێکی میلـلییە بەناوی سپندارمەزگان، رۆژی رێزگرتنە لە ژن و خۆشەویستی، بەڵام بۆنەکە دەگەڕێتەوە سەردەمی بەر لە هاتنی ئیسلام و بەشی زۆری ئێرانییەکان شتێکی وا دەربارەی نازانن. کەچی کەم خەڵک ماوە لە شوێنێکی وەکو تاران نەزانێت ڤالانتاین لەچییەوە هاتووە. 
 
حالێ موشفەق، دانیشتوویەکی تارانە و دەڵێت، "بەشێوەیەکی گشتی ئەم بابەتە لە دەرەوە پێمان گەیشتووە، دەگوترێت چیرۆکەکە لەوەوە هاتووە، پیاوێکی ئاینی کەنیسە بە ناوی ڤالێنتاین عاشقانی بەیەک گەیاندووە. ئەم چیرۆکە نەوە دوای نەوە گوازراوەتەوە، تاوەکو بە ئێمە گەیشتووە، ئێستاش خەڵک ناوی دەنێن رۆژی خۆشەویستی و دیاری بۆ یەکدی دەکڕن."
 
ڤالانتاین لەلایەن زانایانی ئاینی لە ئێران بە رەفتارێکی دژە ئیسلام ناوبراوە و ناپەسندە، بەڵام ئەمە نەبووەتە بەربەست لەبەردەم بڵاوبوونەوەی بۆنە جیهانییەکە لەنێو چینی گەنجاندا.
 
بەگوێرەی ئەو کەسانەی سەردانی دووکانەکان دەکەن بۆ کڕینی دیاری ڤالانتاین، زۆربەی ئەوانەی ئاهەنگی ڤالانتاین دەگێڕن، تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵاندایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

جێگری فەرماندەی پاسداران: فەرمانی رێبەر بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەنییە لە ئیسرائیل روونە

جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران "روونە،" کە دەبێت لە بەرامبەر کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، "سزایەکی قورس"ی ئیسرائیل بدەن