ئێران هۆشداری دەداتە كۆمارییەكانی ئەمریكا
رووداو- تاران
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری دەداتە بەرپرسانی ئه‌مریکا بەتایبەتی کۆمارییەکان، کە گەمارۆی زیاتر نەخەنە سەر ئێران و دەڵێت "ئەمریکا هەڵەکانی رابردوو دووبارە نەکاتەوە".
مه‌رزییه ئه‌فخه‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە له پرێس کۆنفرانسێکدا لە تاران، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی کۆمارییەکانی ئه‌مریکا دژ به ئێران بۆ سه‌پاندنی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئەو وڵاتە و کاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌سه‌ر دانوستاندنه‌کانی ئێران و گرووپی 1+5 گوتی:" دووبارەکردنەوەی هەڵەکان لەلایەن ئەمریکاوە بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران‌دا، کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆسەر دانوستاندنەکان".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی:" دانوستاندنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و گرووپی 1+5 له خولی نوێ‌دا به‌رده‌وامه و دوو لایه‌ن رێککه‌وتوون که بگه‌نه چوارچێوەیەکی سیاسی تا به‌پێی ئەو چوارچێوه‌یە بتوانن رەهەندەکان لێکبده‌نه‌وه."
ئه‌فخه‌م جەختی لەوە کردووەتەوە کە به گشتی گه‌لی ئێران سه‌لماندوویه‌تی به پێی ئامانجه‌کانی خۆی له ره‌وشێکی دیکه‌دا، به‌رنامه‌ی ئابووری، سیاسی و ئاسۆی چالاکییه‌کانی ده‌باته پێشه‌وه.