رێگا بە لێكۆڵەری مافی مرۆڤی "بە ویژدان" دەدرێت بچێتە ئێران

13-11-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مافی مرۆڤ لە ئێران
A+ A-

رووداو- تاران

هادی سادقی، یەكێك لە جێگرانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، رازیبوونی بەرپرسانی ئێرانی بە سەردانی دوو لێكۆڵەری مافی مرۆڤ بۆ ئێران راگەیاند.

سادقی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەوەی رەخنەی لە ئەحمەد شەهید، ریپۆرتەری رێكخراوی جیهانی مافی مرۆڤ گرت، رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوودا دوو لێكۆڵەری مافی مرۆڤ سەردانی ئێران دەكەن. روونیشی كردەوە، کە لە دیداری سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤدا، "ئێران ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ سەردانی لێكۆڵەرانی بە ویژدان كە لە دوو بواری تایبەتدا راپۆرت ئامادە بكەن، بەڵام ئاشكرای نەكردووە، كە ئەو دوو بوارە تایبەتە چین؟".

ئەحمەد شەهید، كە لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە لێكۆڵەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران دانراوە، تا ئێستا رێگای پێ نەدراوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە رەوشی مافی مرۆڤ سەردانی ئێران بكات، بەرپرسانی ئێران بە تووندی رەخنە لە راپۆرتەكانی دەگرن و بە لێكۆڵەرێكی بە ویژدان و بێلایەنی نازانن.

زیاتر لە 10 ساڵە ئێران رێگای بە لێكۆڵەرانی مافی مرۆڤ نەداوە، كە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن، لە بەرامبەریشدا بە ردەوام بە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمەتباركراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە