ئەمیر تەتەلوو سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سزای 15 ساڵ زیندانی بە سەر ئەمیرحوسێن مەقسوودلوو ناسراو بە ئەمیر تەتەلوو، گۆرانیبێژی ئێرانیدا سەپێندرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تشرینی یەکەم، ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران سەبارەت بە ئەمیر تەتەلوو رایگەیاند، 15 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا، ئەوەش لەسەر بنچینەی دوو دۆسیەی تۆمارکراو لەسەری.
 
جەهانگیری گوتی، دۆسیەی یەکەم تایبەت بووە بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە. دۆسیەی دووەمیش پەیوەندی بە هاندان بۆ بەدڕەوشتی بووە و  10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە. 
 
06-12-2023 ئەمیر تەتەلوو لە دەروازەی سنووریی بازەرگانی ورمێوە لەلایەن تورکیاوە رادەستی حکومەتی ئێران کرایەوە.
 
دەسەڵاتی دادی ئێران ئەو کاتە بڵاویکردەوە، "تەتەلوو لە چەند ساڵی رابردوودا بە چەندین شێواز هەوڵی بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی لەنێو گەنجان داوە، هەروەها زۆربەی بەرهەمەکانی لەم ساڵانەی دواییدا پێچەوانەی بنەما ئەخلاقییەکان بوون تا ئەو رادەیەی کە وەک بەرهەمی هونەری هەژمار ناکرێن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە