ئیبراهیم رەئیسی: ئێران و ڤەنزوێلا دووژمنی هاوبەشیان هەیە

14-06-2023
لهۆن نەسرەدین
واژۆ کردنی رێککەوتنێک لەنێوان ئێران و ڤەنزوێلا لە کاراکاس
واژۆ کردنی رێککەوتنێک لەنێوان ئێران و ڤەنزوێلا لە کاراکاس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئێران گەشتێکی دیپلۆماسیی دەگمەنی بۆ ئەمریکای لاتین دەستپێکردووە و لە یەکەمین وێستگەیدا لە کاراکاس گوتی، ئێران و ڤەنزوێلا "دۆستن" و "دووژمنی هاوبەشیان" هەیە.
 
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "پەیوەندیی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی ئاسایی نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی ستراتیژییە کە هەردوو وڵات بەرژەوەندیی هاوبەش، روانگەی هاوبەش و دووژمنی هاوبەشیان هەیە."
 
ئێران و ڤەنزوێلا ئەندامی رێکخراوی ئۆپێكن، کە بووەتە چەقی گفتوگۆی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو ناسەقامگیرییەی بەهۆی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە بازاڕی وزەدا دروستبووە.
 
گەشتەکەی رەئیسی جگە لە ڤەنزوێلا، کوبا و نیکاراگوا-ش دەگرێتەوە؛ بەڵام سەرنجە سەرەکییەکە ڤەنزوێلایە کە سەرەڕای پتەوکردنی بەرەی دژە واشنتن، ئامانجی زیادکردنی قەبارەی بازرگانیشی هەیە لە سێ ملیار دۆلاری ساڵانەوە بۆ 20 ملیار دۆلار.
 
بۆیە هەردوولا لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، خۆراک، پیشەسازی، وزە و تەکنەلۆژی و چەندین بواری دیکە، 25 رێكکەوتنیان واژۆکردووە.
 
نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند، "ئێران رۆڵێکی قارەمانانە دەگێڕێت وەکو یەکێک لە هێزە تازە دەرکەوتووەکانی جیهانی نوێ. ئێمە 25 رێککەوتنمان لەم سەردانە مێژووییەی سەرۆک رەئیسیدا واژۆ کرد؛ تەنانەت گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنی دیکەش دەکەین بۆ وەبەرهێنانی نوێ."
 
سەردانەکەی رەئیسی لەدوای سەردانێکی دیپلۆماسیی مادورۆ دێت بۆ ئێران لە حوزەیرانی ساڵی 2022، مادورۆ لەو سەردانەیدا رێککەوتنێکی 20 ساڵەی واژۆ کرد بۆ کردنەوەی "بەرەی گەورە"ی پێکەوە کارکردن لە کەرتەکانی نەوت، پترۆکیمیایی و بەرگری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.