گالەری

13-04-2017
18 Photos
بەهمەن شابازی

رووداو - مەریوان 

بازاڕی گیا بەهارییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو گەرمترە، لە شاری مەریوانیش بەهۆی بارینی بەفر و بارانەوە، ئەمساڵ گیا سرووشتییەکان زۆرترە لە ساڵی رابردوو.

رۆژانە خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت گوندنشینان، بۆکردنی کەنگر، رێواس، کاردوو، تۆڵەکە، ترشۆکە، لووشکە و گیا سرووشتییەکانی دیکە، روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکەن و دەچنە دەرەوە.


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن