پاسەوانی سنووری ئێران لە گوندێکی سەردەشت گەنجێکی کورد دەکوژن

12-11-2022
فواد حەقیقی
ئەو هاونیشتمانییەی لە گوندێکی سنووری سەردەشت کوژرا
ئەو هاونیشتمانییەی لە گوندێکی سنووری سەردەشت کوژرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی هەینی 11-11-2022، پاسەوانی سنووری ئێران بە بیانووی بارەوە چوونەتە گوندی بێورانی سەر بە شاری سەردەشت، بەڵام خەڵکی گوندەکە بەرەنگاریان بوونەتەوە، بەوهۆیەوە هێمن هەمزە کە دانیشتوویەکی گوندەکەیە کوژراوە. 
 
خەڵکێکی زۆری ناوچەی سەردەشت لە بێوران ناڕەزایەتییان دژ بەوە دەربڕی؛ دانیشتووانی گوندەکە ئۆتۆمبیلی پاسەوانی سنووریان هەر لە شوێنی رووداوەکە سووتاند. 
 
خەڵک دژی دەسەڵاتی ئێران درووشمیان گوتەوە، لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندەکە سروودی شۆڕشگێڕی بڵاوکرایەوە؛ بابەتێک کە لە مزگەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەریکە دەبێتە شتێکی ئاسایی و مزگەوت دەبێتە سەنگەری ناڕەزایەتی دەربڕین. 
 
دواتر خەڵک هێرشیان کردە سەر بنکەی بەسیجی گوند. بەسیج هێزێکی سەر بە سوپای پاسدارانە. دانیشتووانی گوندەکە بە کۆکتێل مۆڵۆتۆف ئاگربارانی بنکەکەیان کرد. 
 
هێمن هەمزە تەمەنی 30 ساڵان بووە و دوو منداڵی هەیە. دوای کوژرانی خەڵک چوونە بەردەم قایمقامیەت، لەوێش تەقەیان لێکرا و خوشکێکی بریندار بوو.
 
بێوران گوندێکی گەورەی سەر سنوورە، دانیشتووانەکەی ئیش و کارێکی ئەوتۆیان نییە، لە رابردوودا ئابووریی گوند زیاتر لەڕێی ئاڵوگۆڕ لە سنوورەکاندا بووە. بەڵام ساڵانێکە دەروازە سنوورییەکان داخراون و ئەمەش کاریگەریی لەسەر ژیانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بەگشتی داناوە. 
 
ئەو کەسانەش بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا و کەلوپەل سەردانی ناوچە سنوورییەکان دەکەن، هێزی پاسەوانی سنووری ئێران دەسڕێژ گولـلەیان لێدەکەن، بەڵام ئەوە بەپێی یاسای بەکارهێنانی چەک لە ئێران نایاساییە. لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە دەیان کەس لە ناوچە سنوورییەکاندا بە دەستی پاسەوانی سنوور دەکوژرێن، بەڵام هیچ بکوژێک نە دادگایی کراوە و نە سزا دراوە. 
 
بە درووشم دژی دەسەڵات و سروودی "شەهید نامرێت"، رۆژی هەینی تەرمی هێمن هەمزە لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا نێژرا، دانیشتووانی گوندەکە ناڕەزایەتیی و تووڕەیی خۆیان لە کوژرانی خەڵک دەربڕی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.