فەرماندەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و عێراق لە تاران کۆبوونەوە

13-08-2018
فواد حەقیقی
پاسەوانی سنووری ئێران: پێکدادانە سنوورییەکان پێنج بەرامبەر زیادیانکردووە
پاسەوانی سنووری ئێران: پێکدادانە سنوورییەکان پێنج بەرامبەر زیادیانکردووە
نیشانەکردن ئێران عێراق
A+ A-

رووداو - هەولێر

فەرماندەی گشتیی پۆلیس و فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران لەگەڵ فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق لە تاران کۆبوونەوە.

حوسێن ئەشتەری، فەرماندەی گشتیی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پتەوکردنی بواری ئەمنی لە سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات و زاڵبوون بەسەر جموجۆڵی هێزە دژەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی نێوان ئێران و عێراق کردووە.

بەگوتەی فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ئێران، ئەمساڵ پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئێران و هێزە دژەکانی حکومەت لە ناوچە سنوورییەکان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، پێنج بەرامبەر زیادیکردووە.

سوپای پاسدارانیش دەڵێت، هەفتانە پێنج پێکدادان لە سنوورەکان روودەدەن و لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاویدا 28 کەس لە هێزەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان کوژراون.
 


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە