ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران: مووچەی مانگانەی شەش ملیۆن خانەنشین دواکەوتووە

12-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران رایگەیاند، پێدانی مووچەی خانەنشینان دواکەوتووە و چەند مانگێکە لە کاتی خۆیدا پێیان نادرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران رایگەیاند، ئەم مانگەش وەکو چەند مانگی رابردوو، پێدانی مووچەی خانەنشینان دواکەوتووە.
 
ئەنجوومەنەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، خانەنشینان مووچەکانیان کەمە و بەشی دابینکردنی پێداویستییەکانیان ناکات، بەڵام ئەوەندە مووچە کەمەشیان لە کاتی خۆیدا پێنادرێت.
 
ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران داوا دەکات، لە نیوەی یەکەمی مانگدا مووچەکانیان پێبدرێت، هەروەها مووچەی خانەنشینان لە یەک رۆژدا بخرێتە سەر هەژماری بانکییان.
 
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن کەس مووچەی خانەنشینی وەردەگرن. حکومەتی ئێران دەڵێت، مامناوەندی مووچەی خانەنشینانی حکومی 16 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە. هەروەها ئەنجوومەنی خانەنشینانی ئێران رایگەیاندووە، 70%ی خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کەمتر لە 10 ملیۆن تمەن مووچە وەردەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە