لە نیویۆرک خۆپێشاندان دژی ژەهراویکردنی قوتابییانی کچ لە ئێران دەکرێت

12-03-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
خۆپێشاندان لە نیویۆرک
خۆپێشاندان لە نیویۆرک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ماوەی سێ مانگە لە زۆرینەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە پێنج هەزار خوێندکار ژەهراویبوون و بابەتەکە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت. 
 
بەشێک لە هاووڵاتییان پێیانوایە، بەرپرسانی ئێران لە پشتی تاوانەکەوەن؛ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش "نەیارەکان"یان تۆمەتبار دەکەن. هەروەها لە نیویۆرک خۆپێشاندان دژی ژەهراویکردنی قوتابییانی کچ لە ئێران کرا، خۆپێشاندەران داوا دەکەن ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بەدواداچوونی زیاتر بۆ بابەتەکە بکەن.
 
نیویۆرکی ئەمریکا هاووڵاتییانی بە رەچەڵەک ئێرانی و هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی ژەهراویکردنی کچان لە خوێندنگەکانی ئێراندا خۆپێشاندانیان کرد. داواکارییان ئەوەیە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بەدواداچوونی زیاتر بۆ بابەتەکە بکەن.
 
لیمۆر باتڵەر، ئەندامی رێکخراوی ئازادی ژنان لە نیویۆرک دەڵێت، "لە کوشتنی خوێندکاری کچی گەنجدا زۆر تووندوتیژبوون، لە قوتابخانەکاندا کچان تەنیا بۆ فێربوون دەچن، بەڵام ئەوان هێرشیان دەکەنە سەر. پیاوانیش تائێستا هێرشیان دەکرێتە سەر یان دەستگیر دەکرێن."
 
بابەتی ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان لە ئێران سێ مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد. بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تاوەکو 6ی ئەم مانگە 5000 خوێندکار لە 230 خوێندنگەی 25 پارێزگای ئێران دووچاری ژەهراویبوون بوونەتەوە.
 
لیمۆر باتڵەر گوتیشی، "دڵتەنگین، بێزارین، ترساوین؛ زۆربەمان ئەندامی خێزانەکانمان هێشتا لە ئێرانن کە دڵمان لایانە. زۆربەشمان لەبەر رژێمەکە ناچاربووین ئێران جێبهێڵین." 
 
بابەتی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت. بەشێک لە هاووڵاتییان پێیانوایە، بەرپرسانی ئێران لە پشت تاوانەکەن؛ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەڵێن، نەیارەکانیان تۆمەتبار دەکەن. 
 
هەروەک بەشێکی دیکە لە سیاسی و چالاکڤانان دەڵێن، گرووپی ئیسلامی پەڕگیر و بۆ رێگەگرتن لە خوێندنی کچان ئەو کارە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پاشماوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس. وێنە: AFP

رووبەری سووتاوی لۆس ئەنجلس دوو هێندە و نیوی شاری هەولێر دەبێت

هەفتەیەکە دارستانەکانی شاری لۆس ئەنجلس دەسووتێن. بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی، 164.2 کیلۆمەتر چوارگۆشە سووتاوە، ئەمەش نزیکەی دوو هێندە و نیوی رووبەری شاری هەولێرە.