رەخنە لە شێوازی کارکردنی رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران دەگیرێت

11-07-2018
رووداو @Rudawkurdish
ئەندامێکی لیژنەی چاودێری: لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی تەلەڤزیۆن دەکرێت
ئەندامێکی لیژنەی چاودێری: لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی تەلەڤزیۆن دەکرێت
A+ A-

رووداو - هەولێر 

ئەندامێکی لێژنەی چاودێرکردنی رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی کچە سەماکەرێکی ئەو وڵاتە لە تەلەڤزیۆن، لێپرسینەوە لە رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆن و هەروەها پۆلیس دەکرێت کە دانپێدانانەکەی بە تەلەڤزیۆن داوە. 


هاوکات دەزگای دادی ئێران رەتیدەکاتەوە، داوای لە رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئەو وڵاتە کردبێ دانپێدانانەکە بڵاوبکاتەوە. 

پەرلەمانتارێکی ئێرانیش دەڵێت، ئەو رێکخراوە وەڵامدەری هیچ دامەزراوەیەک نییە و پێچەوانەی یاسا هەڵسوکەت دەکات. لە ئێران شەپۆلێکی ناڕەزایەتی دژ بە میدیای حکومی دەستیپێکردووە.

نوێترین حاڵەت بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی چەند کچێک بە تۆمەتی سەماکردن، لەنێویاندا مائدە هوژبری، تەمەن 17 ساڵ. بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی کەسایەتییە سیاسییەکان مێژوویەکی بە دوروودرێژی مێژووی کۆماری ئیسلامی هەیە، بەڵام ئەو شتەی زیاتر خەڵکی لەسەر ئەمە وەدەنگ هێنا، کەم تەمەن بوونی مائدە، گریانی ئەو لە پێش کامێرا و ئەویش لەسەر سەما، بەرنامەیەک کە خۆشی خەڵکی کردووەتە ئامانج.
کردووە. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە