خەڵاتی سینەمایی 'گۆڵدن گڵۆب' لە لۆس ئەنلجس دابەش دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

لەسەر فەرشی سووری "گۆڵدن گڵۆب" لە بیڤەرلی هیڵسی لۆس ئەنجلی کالیفۆرنیا، چەندین سینەماکار بە پۆشاکی تایبەتەوە بەشدارییان کرد کە کراسی هەریەکەیان گوزارشت لە چیرۆکێک دەکات. خانمە ئەکتەرێکی ئێرانی بە کراسێکی رەشەوە بەشداریی کرد.
 
سپیدە مەعافی، خانمە ئەکتەری ئێرانیی فیلمی "A Separation" دەڵێت، "جلەکەم رێککەوتنێک بوو لەنێوان من و دوو هونەرمەندی ئێرانی، ئەمیر تەقی دیزاینەرێکی ئێرانییە و هەروەها هاوز ئۆڤ میلاد. زۆر چیرۆک لە پشت کراسەکەمن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر، ئەم گوڵە خونچەیە واتا ئێرانێکی نوێ دوابەدوای ئەو شۆڕشەی ئێستا پێیدا دەڕوات، ناوی چەندین کەسی لەسەرە کە لەم شۆڕشەدا گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا ئەوانەی کە بە لەسێدارەدان لەلایەن دادگەوە کوژراون، بۆیە بەلامانەوە گرنگ بوو بێین بۆ ئێرە و گوزارشت لەوان بکەین." 
 
فەرشی سوور سەرنجی گەورەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب نییە، بەڵام گرنگییەکی زۆری هەیە لە گەیاندنی پەیامی سینەماکاران. رام چاران، ئەکتەری فیلمی "RRR" لە هیندستانەوە بەشداری کردووە و بە جلە رەسەن و میلییەکانیان، دەیەوێت کولتوور و دابونەریتی وڵاتەکەی بە هۆڵیوود بناسێنێت.
 
رام چاران، ئەکتەری هیندی فیلمی "RRR" گوتی، "من هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ گەشتەکەم دەکەم لە هیندستان بۆ لۆس ئانجلس، ئێرە خاکی فیلمە. ئەمە دڵڕفێن و پڕ هەست و سۆزە، وردە وردە شتەکان وەردەگرم."
 
بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، هەر خانمە ئەکتەرێک تاوەکو ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبێت، بە بەهای 44 هەزار دۆلار خەرجی بۆ دەکرێت. 6000 دۆلار بۆ قژ و 5000 دۆلار بۆ مەیک ئەپ و 300 دۆلار بۆ رازاندنەوەی نیکۆک و 2500 دۆلار بۆ کراسێکی ئاسایی کۆمپانیای شانێلی فەرەنسی و تاوەکو 20 هەزار دۆلاریش بۆ پاراستنی گیانی هەر سینەماکارێک.