لە دەروازەیەکی سنووری عێراق بە شۆفڵ زیارەتکارانی ئێرانی دەگوازرێنەوە

12-09-2022
رووداو @Rudawkurdish
لە دەروازەی شەلامچەی پارێزگای بەسرە بە شۆفڵ زیارەتکارانی ئێرانی دەگوازرێنەوە
لە دەروازەی شەلامچەی پارێزگای بەسرە بە شۆفڵ زیارەتکارانی ئێرانی دەگوازرێنەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە شۆفڵ زیارەتکارانی ئێرانی لە دەروازەی شەلامچەی سنووری پارێزگای بەسرەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا بکەن. زیارەتکاران گلەیی لە کەمی خزمەتگوزارییەکان دەکەن، هەندێکیان بەوهۆیەوە گەڕاونەتەوە و زیارەتەکەیان نەکردووە.
 
زیارەتکارێک کە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران دەڵێت، "نە ئۆتۆمبیل بۆ گواستنەوە هەیە، نە خزمەتگوزاری هەیە، خەڵک لە تینوێتی و لە برسا مردن، هیچ شتێک نەبوو. خەڵک لە نێو زبڵەکان خەوتوون؛ ئێرانیی هێندە زەلیل بووە بچێت لەنێو زبڵی عێراقییەکاندا بخەوێت؟"
 
بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران، ئێران 100 پاسی ناردووەتە نێو عێراق؛ ناوەندی چلەی ئیمام حوسێن لە ئێران دەڵێت، قەرەباڵخییەکی زۆر لە سنوورەکانی عێراق دروستبووە و ئاسۆی چارەسەریشی نییە، بۆیە داوا لە زیارەتکاران دەکات لە گەشتەکەیان پاشگەزببنەوە. 
 
ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری سنە رایگەیاند: "لە خاڵی بەرامبەر ئێمە لە ناوچەی هەرێم و لە وڵاتی عێراق بەداخەوە پێداویستی و ژێرخانی پێویست بۆ گواستنەوەی گەشتیاران نەبوو، بەڵام بەهەر حاڵ لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە زیارەتکار ناڕوات." 
 
وێڕای کەمی ئامرازی گواستنەوە، بەشێک لە شۆفێرەکان ئەمەیان بە دەرفەت زانیوە نرخی گواستنەوەیان زیادکردووە. لە واست دۆخەکە بەجۆرێکە پارێزگار خۆی هاتووە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات و لە شۆفێر و زیارەتکاران دەپرسێت، هەر شۆفێرێک 10 هەزار دینار زیاتر لە هەر زیارەتکارێک وەربگرێت، بە بڕی 50 هەزار دینار سزای دەدات.  
 
محەممەد مەیاحی، پارێزگاری واست گوتی، "هەموو بازگەکانمان کە لەسەر رێگەی بەدرە - کوتن، دڵنیاببنەوە لە کرێی گواستنەوە؛ دەستبەسەر هەر ئۆتۆمبێلکدا بگرن کە کرێی زیادە لە زیارەتکار وەردەگرێت؛ هەروەها خزمەتگوزاری بێبەرامبەر دابین بکەن." 
 
چلەى ماتەمینى ئیمام حوسێن لە 17ى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و چەندین رێوڕەسم لە پارێزگا زۆرینە شیعەکانى عێراق بەو بۆنەیەوە رێکدەخرین؛ زیارەتکاران دەچنە پارێزگاى کەربەلا کە مەزارى ئیمام حوسێنى لێیە. ساڵی رابردوو لەم یادەدا نزیکەی 17 ملیۆن زیارەتکار سەردانی کەربەلایان کرد؛ بۆ ئەمساڵیش بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکەن ژمارەکە زیاتر بێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی سووتانی بازاڕی شۆرجە لە بەغدا. وێنە: رووداو

ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی شۆرجەی بەغدا زیانی نیو ملیۆن دۆلاری لێکەوتووەتەوە

ئاگر لە بازاڕی شۆرجە لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتەوە، زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی و ئەمیندارێتیی بەغدا بەردەوام هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکەیان دا، بەڵام ئاگرەکە بۆ زیاتر لە شەش کاژێر بەردەوام بوو و زیانێکی زۆری مادیی لێکەوتەوە