ئێران هەڕەشە دەکات؛ هەرکەس دەستی لە کوشتنی سولەیمانی هەبێت سزادەدرێت
رووداو دیجیتاڵ
یەکەم کاردانەوەی فەرمیی ئێران بە راپۆرتەکەی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە لەبارەی چۆنیەتیی کوژرانی قاسم سولەیمان، هەڕەشەیەکی تووندە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەرکەس راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەستی لەو کوشتنە هەبێت باجەکەی دەدات.
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە راپۆرتەکەی یاهوونیوز لەبارەی وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس رایگەیاند: "ئەو کەسانەی کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لە هەر وڵاتێک بن و دەستیان لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیدا هەبووبێت، بێگومان بەرپرسایەتیی تاوانەکەیان لە ئەستۆدایە و لەڕێی رێکارە پەیوەندیدارەکانەوە رێکاری تایبەتی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".
خەتیبزادە لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو راپۆرتەدا دەڵێ: زۆربەی ئەو راپۆرتانە لای ئێمە ئاشکران و لە راستی و دروستییەکانیان دەکۆڵینەوە. رێڕەوی دۆسیەکە لە دەزگای داد و گفتوگۆ دوولایەنە سیاسی و ئەمنییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆدەکرێت.
ماڵپەڕی یاهوونیوز لە لە راپۆرتێکی تایبەتدا کە رۆژی شەممە بڵاوی کردەوە و وردەکاریی نوێ لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە رۆژی 3ی ژانویەی 2020دا خستووەتەڕوو.
بەپێی راپۆرتەکەش لانیکەم 4 ئەندامی دژە تیرۆری کوردستان CTG هاوکاریی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکایان کردووە و رۆڵی زۆر گرنگیان لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا هەبووە.
دەزگای دژەتیرۆر: بەهیچ شێوەیەک لەو کردەوەیەدا بەشدار نەبووین
هەرچەندە لە راپۆرتەکەدا باس لە CTG کراوە کە دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و بۆ ئەو مەبەستەش راپۆرتێک لەسەر دژەتیرۆری یەکێتی هایپەرلینک کراوە، بەڵام دەزگای دژەتیرۆر رەتیدەکاتەوە کە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی بەشداربووبێت و لە راگەیێندراوێکدا باس لەوەکراوە کە نازانم مەبەست کام دژەتیرۆری کوردستانە و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌یان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تدە‌كه‌نه‌وه.
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند: "شه‌وی 8/9-5-2021 راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕوون تۆمه‌تی به‌شداربوون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سولەیمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی دیکە ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتووه، گه‌رچی ئێمه نازانین كه نووسه‌رانی راپۆرته‌كه مه‌به‌ستیان له كام هێزی دژه تیرۆره له كوردستان، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمه‌رگه و دوو ئاسایش و دوو هه‌واڵگری و دوو دژه تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه وه‌ك هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
لە راگەیێندراوەکەدا باس لە پەیوەندیی نێوان قاسم سولەیمانی و مام جەلال کراوە و تێیدا هاتووە: "ژه‌نراڵ قاسم سولەیمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردووه کە قاسمی سولەیمانیش تیایدا دەجەنگا. ئاشکرایە کە بە تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچوو".