گوتەبێژی سوپای پاسداران: پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران تێکناچێت
رووداو - هەولێر
گوتەبێژی سوپای پاسداران بە ماڵپەڕی فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاندووە "ئاسایشی نیشتمانی ئێران و هەرێمی کوردستان پێکەوە بەستراوەتەوە"
دوای راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا رەخنە لە لێدوانی یاریدەدەری سەربازی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە گیرابوو، رەمەزان شەریف، گوتەبێژی سوپای پاسداران روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، خوێندنەوەی خراپ لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسێکی سەربازی ئێران لەبارەی هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران کراوە.
گوتەبێژی سوپای پاسداران دەشڵێت، پەیوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ حیزبەکانی کوردی عێراق بەتایبەت پارتی و یەکێتی پەیوەندییەکی لەمێژینە و مێژووییە و بەردەوام دەستکەوتی ئەرێنی و بە بەهای بۆ هەردوو لایەن هەبووە.